سەرۆك وەزیرانی پێشووی پاكستان برینداركرا

جیهانی
  • 3-11-2022, 17:57
  • +A -A

    بەدواداچوون ـ INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە و لەکاتی کۆبونەوەیدا لەگەڵ ژمارەیەک لەلایەنگرانیدا، دەستڕێژی گولـلە لە عمران خان، سەرۆک وەزیرانی پێشوی پاکستان کرا و بەهۆیەوە قاچێکی برینداربو، دواتریش گومانلێکراوی تەقەکردن لە عمران خان کوژرا.
    سەرچاوە ئەمنییەكانی پاكسان بڵاویانكردەوە كە عمران خان، سەرۆک وەزیرانی پێشوی وڵاتەکەیان لەکاتی بەشداریکردن لە کۆبونەوەیەکی جەماوەری لایەنگرانیدا کە بەرەو ئیسلام ئابادی پایتەختی وڵاتەکەیان دەهاتن، لەلایەن چەکدارێکەوە تەقەی لێکرا و بەهۆیەوە قاچی برینداربو.
    ئاماژەی بەوەش دەکەن، کۆبونەوەی لایەنگرانی عمران خان بەمەبەستی رەخنەگرتن بوە لە سیاسەتی ئێستای حکومەت کە بەهۆیەوە بێسەروبەری لە راییکردنی کاروبارەکان دروستبوە.
    میدیای پاکستان دەڵێت، گومانلێکراوی تەقەکردن لە عمران خان کوژراوە و چەند کەسێکی دیکەش بەتۆمەتی بەشداریکردن لە هەوڵی کوشتنی سەرۆک وەزیرانی پێشو، دەستگیرکراون.