هونەرمەند و دەرهێنەری گەورەی سینەمای عێراقی فەیسەڵ یاسری كۆچیی دوایی كرد

هونەر
  • 27-10-2022, 16:36
  • +A -A

    بەغدا - INA - فاتیمە رەحمە
    بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە میانی گەشتێكی چارەسەركردندا لە عەمانی پایتەختی ئوردن لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا هونەرمەند و دەرهێنەری گەورەی سینەمای عێراقی فەیسەڵ یاسری رۆشنبیری عێراقی كۆچیی دوایی كرد
    یاسری لە 17ی ئابی 1933 لە ناوچەی مشخاب لە پارێزگای نەجەف لەدایكبووە، لە ساڵی 1958 لە ڤیەننا بڕوانامەی ماستەری لە هونەری دەرهێنانی تەلەفزیۆنی بەدەستهێناوە.
    خوالێخۆشبوو كۆمەڵە چیرۆكێكی بەناونیشانی (فی الگریق) و ڕۆمانێكی (كانت عژرا‌و) لە ساڵی ١٩٥٢ بڵاوكردەوە.
    دیارترین بەرهەمەكانی بریتین لە: "افتح  یاسمسم"، " اڵامیرە والبحر " بۆ منداڵان، " سلامتك "، " حمام الهنا " و " الرأس "، و دەیان بەرهەمی ناوخۆیی و عەرەبی و بیانی  بۆ سینەما و تەلەفزیۆن.
    یاسری هەروەها كاری رۆژنامەنوسی كردووە و پێش ساڵی ٢٠٠٣ كەناڵی مانگی دەستكردی عێراقی دامەزراندووە، جگە لە چەندین كەناڵی مانگی دەستكردی عەرەبی.