عێراق پلەی دووەمی شەترەنجی وڵاتانی عەرەبی بەدەست هێنا

وەرزش
  • 27-10-2022, 10:04
  • +A -A

    هەولێر -  INA- زیاد سەعدی
    لەرێكەوتی 18-10-تا 26-10-2022 و هەشت رۆژ لەسەر یەك لەپاڵەوانیەتی شەترەنجی وڵاتانی عەرەبی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا،هەڵبژاردەی شەترەنجی عێراق بە میدالی زیوی توانی لەكۆی شەش هەڵبژاردە پلەی دووەم بەدەست بێنێ.
    ئەنجامی كۆی گشتی وبەدەست هێنانی میدالەكانی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق لە كوڕان وكچان لە شەترەنجی كلاسیك بەمشێوەیە بوو.
    1-موعەزەز زاهیر حەبیب .. میدالی زێڕ... ژێر 20 ساڵ لە كوڕان.
    2- نیهاد سەباح نوری ... میدالی زێڕ... ژێر 18 ساڵ لە كچان.
    3- ویداد سەباح نوری... میدالی زیو... ژێر 18 ساڵ لە كچان.
    4- سارا مەسعود .. میدالی زیو ... ژێر 20 ساڵ لەكچان.
    5- تیبە مەهدی عەتیە.. میدالی زیو..ژێر 16 ساڵ لە كچان.
    6- ئەحمەد جەزا جەمال .. میدالی بڕونز .. ژێر 20 ساڵ لە كوڕان.
    7- حەسەن عەبدولكەریم كەشوش میدالی بڕونز .. ژێر (6-8) ساڵ لە كوڕانز
    8- پەروا پشتیوان ئەحمەد ... میدالی بڕونز.. ژێر 16 ساڵ لە كچان.
    سەبارەت بە ئاستی لاوان،یاریزان عەلی فیراس توانی میدالی زیو بەدەست بێنێت كاتێك توانی (7:5) بەدەست بێنێت لە (9) جەولە.
    بەم ئەنجامانەش هەڵبژاردەی عێراق پلەی دووەمی بەدەست هێنا دوای هەڵبژاردەی سوریا خاوەن ماڵ بە كۆكردنەوەی (9) میدالی رەنگاورەنگ كە بەمشێوەی بوو.
    دوو میدالی زێڕ و چوار میدالی زیو وسێ میدالی بڕونز
    ماوەتەوە بڵێین شاندی هەڵبژاردەی شەترەنجی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە رێكەوتی 27-10-2022 بە دوو كاتی جیاواز دەگەنەوە هەردوو فرۆكەخانەی هەولێر وبەغدا لە كاتژمێرەكانی (11) بەیانی و (2) دوای نێوەڕۆ.