حەوت داواكراو دەستگیركراون و دوو تانكەریش دەستیانبەسەردا گیرا كە بەنیازن بۆ قاچاخچیی نەوت

ئەمنی
  • 26-10-2022, 13:30
  • +A -A

      بەغداد - INA
    بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ئەمرۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی حەوت تیرۆریست و تۆمەتبارانی دۆسیەی یاسایی جۆراوجۆری ڕاگەیاند، و ئاماژەی بە دەستبەسەرداگرتنی ئەو تانكیانە كرد كە بەنیازن بەقاچاخبردنی نەوت.
    راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا  كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، بە ئۆپەراسیۆنی پێشوەخت فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی میسان و بەشی ئاسایش و فیرقەی بیست و هەشتەم و دەیەم و بە هاوكاری هەواڵگری و هێزێكی لیوای ئەو فەرماندانە لە پارێزگاكانی (نەینەوا، میسان، كەركوك و ئەنبار) بۆسەی تۆكمە دانران، ئەو ئۆپەراسیۆنە بووە هۆی دەستگیركردنی دوو تیرۆریست بەپێی بڕگەی مادەی (4) تیرۆر لە ڕومادی و كەركوك و (5) تۆمەتبار بە ماددەی یاسایی جۆراوجۆر لە قەزای مەجەری گەورە لە میسان، جەختیشی لە ڕادەستكردنیان بە لایەنی پەیوەندیدار دوای تەواوكردنی ڕێوشوێنی پێویست لەدژیان كردەوە.
    ئاشكراشیكرد: مەفرەزەی هەواڵگری سەربازی بەبەشداری مەفرەزەیەك لەفەرمانگەی ئاسایشی نیشتمانی شەنگال توانیان دەست بەسەر دوو بارهەڵگری تانكەردا بگرن كە بەنیازبوون بەقاچاخبردنی نەوت لە خاڵكی پشكنینی ئوم ئەلشەبابیت لەقەزای شەنگال، كە زیاتر لە 10,000 لیتر سووتەمەنی تێدایە و دەستبەسەرداگرتنەكان مامەڵەیان لەگەڵ كراوە بەپێی ئەو چوارچێوەیانەی كە پەیروەو دەكرێت.