نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار لەخوار 1460 دینارەوەیە

ئابوری
  • 26-10-2022, 10:06
  • +A -A

    به‌غداد ـ INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار لەبۆرسەی عێراقی دابەزی.
نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار بە 145.900 دیناری عێراقی بووه‌، به‌ڵام كرینی 100 دۆلار به‌ 145.800 دیناری عێراقی بووه‌. 
 پێشتر بانكی ناوه‌ندی عێراقی بڕیاریدا كه‌نرخی دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی رێكبكرێته‌وه‌، نرخی كرینی دۆلار له‌وه‌زاره‌تی دارایی گه‌یشت به‌ 1450 دینار، به‌ڵام نرخی فرۆشتنی بۆ بانكه‌كان به‌ 1460 دینار له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر دۆلارێك دیاریكرا، و نرخی هه‌ر دۆلارێك بۆ هاوڵاتیان گه‌یشت به‌ 1470 دیناری عێراقی.