سەرۆك وەزیرانی بریتانیا لیز ترەس دەستیلەكاركێشایەوە

جیهانی
  • 20-10-2022, 16:29
  • +A -A

    بەدواداچوون - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیز ترەس، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، دەست لە پۆستەكەی و سەركردایەتی پارتی پارێزگاران دەكێشێتەوە.
    تێراس لە وتارێكدا سەبارەت بە ئایندەی سیاسی وتی: "ئێمە دەستلەكاركێشانەوەمان لە پۆست و سەركردایەتی پارتی پارێزگاران ڕادەگەیەنین"، ئاژانسی هەواڵی عێراقیش وەریگرت و ئاماژەی بەوەدا كە " هەفتەیەكی ترپارتەكە سەركردەیەكی نوێی بۆ هەڵدەبژێرێت لەناوخۆدا".
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "تا هەڵبژاردنی سەركردەیەكی نوێ بۆ پارتی پارێزگاران بەردەوام دەبم لە جێبەجێكردنی ئەركەكانم"، ئاماژەی بەوەشكرد، "من پاشام لە بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەی لە سەركردایەتی پارتی پارێزگار ئاگاداركردەوە، بەردەوامیش دەبم لە ئەنجامدانی كارەكانم ئەركەكانم تا سەركردەیەكی نوێ هەڵدەبژێردرێت”.