لیڤەرپوڵ بە پێیەكانی سەڵاح مانچێستەر سیتی تووشی شكست كرد

وەرزش
  • 16-10-2022, 21:04
  • +A -A

    بەدواداچوون - INA
    لیڤەرپوڵ ئەم وەرزە یەكەم شكستی بەسەر مانچێستەر سیتی پاڵەوانی پارساڵی تۆماركرد، بە گۆڵێكی خاوێن لە لوتكەی گەڕی یازدەهەمی خولی نایابی ئینگلیزیدا.
    تاكە گۆڵی یارییەكە لە خولەكی 76 لەلایەن محەمەد سەڵاحەوە تۆماركرا،بەم بردنەوەیە، هاوسەنگی لیڤەرپوڵ لە پلەی هەشتەمدا بۆ 13 خاڵ بەرزبووەوە، هاوسەنگی سیتیش بە 23 خاڵ لە پلەی دووەمدا مایەوە و بە 4 خاڵ لە دوای ئارسناڵی پێشەنگەوە بوو.
    سەرچاوە: كۆڕە