ئەنجامی یارییەكانی گەڕی یەكەمی خولی نایاب

وەرزش
  • 9-10-2022, 21:33
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە یارییەكانی قۆناغی یەكەمی پێشبڕكێكانی تۆپی پێی خولی نایابی عێراق بۆ وەرزی 2023-2022 لە یاریگاكانی بەغدای پایتەخت دەستیپێكرد.
    یەكەم یاری نێوان یانەی كارەبا و میوانەكەی نەفت ئەلوەسەت كە لە یاریگای ئەلزەوراِ میوانداری كرابوو، لە یارییەكی ئاست مام ناوەندا بە یەكسانبوون بەبێ گۆڵ كۆتایی هات كە تیایدا هەردوو یانە ئەو ئاستەیان نەخستەڕوو كە چاوەڕوان دەكرا لێیان، كە بەهۆیەوە دەركران یاریزانی یانەی كارەبا عەبدوڵڵا عەبدولەمكیر لە خولەكی 68ی یارییەكەدا.
    لە دووەم یاریشدا یانەی حدود لە یاریگای نێودەوڵەتی ئەلشەعب بەڕێوەچوو، بە ئەنجامی 1-0 لە تیپی میوانی دیوانییە بردەوە.
    گۆڵی بردنەوەی یانەی حدود لە خولەكی 82ی یارییەكەدا لەلایەن یاریزانی مۆریتانییەوە محەمەد ئاسویعید تۆماركرا.
    لە سێیەم یارییەكانی ئەو رۆژەدا،یانەی تەلەبە لە یاریگای نێودەوڵەتی ئەلمەدینە لەگەڵ تیپی ئەلقاسم رووبەڕووی یەكتربوونەوە، كە بە بردنەوەی ئەئەنیق بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك كۆتایی هات.
    لە تایمی یەكەمدا یانەی ئەلقاسم گۆڵی یەكەمی لە رێگەی یاریزانەكەیەوە رەزا محەممەد حاجم پێشخست، لە خولەكی 72ی یارییەكەدا حسێن عەبدوڵڵا یاریزانەكە یەكسان بوو بە تەلەبە، حسێن عەبدوڵڵا گۆڵی دووەمی بۆ تەلەبە زیادكرد لە خولەكی 85دا، لە كاتێكدا حسێن یونس ناسر گۆڵی سێیەمی تۆماركرد لە خولەكی سێیەمی كاتی زیادكراودا.