سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: مەترسی کەمی خۆراک هەڕەشە لە ١٤١ ملیۆن کەس لەوڵاتانی عەرەبی دەکات

جیهانی
  • 3-10-2022, 21:15
  • +A -A

    بەدواداچون / INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەری گشتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاشکرایکرد کە ١٤١ ملیۆن کەس لە جیهانی عەرەبی لە ژێر ھەرەشەی نا ئاسایش بونی خۆراکدان.
     "کریستالینا جۆرجیێڤا " لەمیانی بەرێوەچونی سمینارێک لە ژێر ناوی "کارکردنی پێکەوە بۆ چارەسەرکردنی نا ئاسایش بونی خۆراک" لە ریازی پایتەختی سعودیە وتی: 141 ملیۆن کەس لە جیهانی عەرەبی لەژێر نا ئاسایش بونی خۆراکدان، لە کاتێکدا 48 وڵات تووشی قەیرانی خۆراکی جیهانی بوونە، نیوەی ئەو وڵاتانە لە مەترسیدان.
     "جۆرجیفا" ئاماژەی بەوەشکردووە، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەچێتە پاڵ ئەو دەنگانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی سنووردارکردنی بازرگانی خۆراک بە مەبەستی ئاسانکردنی دۆخی ئێستا.