هەڵاوسان لە تورکیا گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی 24 ساڵدا

جیهانی
  • 3-10-2022, 20:10
  • +A -A

    بەدواداچون / INA
    ئەمڕۆ دووشەممە ،رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا بەرزبووەوە بۆ بەرزترین ئاست لە ماوەی 24 ساڵدا، کە لە مانگی ئەیلولدا 83%ی تێپەڕاند.
    بەرپرسانی سیاسەتی دراوی تورکیا، دژی رێبازی نێودەوڵەتین ، لە بەرزکردنەوەی رێژەی سوودی بانکە ناوەندییەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسان، لەکاتێکدا ھەرچی بەرزبوونەوەی رێژەی قەرزکردنە ، ئابووری و نرخەکان هێمن دەکاتەوە.
    "رەجەب تەیب ئەردۆغان"سەرۆك كۆماری توركیا،پێش هەڵبژاردنەگشتیەكانی مانگی حوزەیران چاوی لەسەر گەشەسەندن بووە، بەردەوام جەختی لەوە كردووەتەوە كە رێژەی سوودی بەرز هانی هەڵاوسان دەدات وەك گەورەترین دوژمن. 
    لەلایەکی ترەوە بانكی ناوەندی سیاسەتی ئاسایی خۆی پەیڕەو كرد و لە مانگی رابردوودا ڕێژەكەی لە 13% بۆ 12% دابەزاند.
    هەروەک ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی داهاتووی سیاسەتی دراوی بانکی نێودەوڵەتی لە ٢٠ی تشرینی یەکەمدا داوای کەمکردنەوەی ڕێژەی زيادەی نوێ کرد.
    لەوبارەیەوە ئاژانسی فەرمی ئاماری تورکیا رایگەیاندووە، نرخی بەکاربەران لە مانگی ئەیلوولی رابردوودا لەسەر بنەمای ساڵانە بە رێژەی 83.45% بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا لە مانگی ئابدا بەرزبوونەوەکە گەیشتووەتە 80.2%.
    بەگشتی هەڵاوسان لە سەرانسەری جیهان دەستی بە بەرزبوونەوە کردوە ئەمە دوای ئەوەی ئابووری خەریک بوو بەرەو باش بوون ھەنگاوی دەناو دوای کۆتایی ھێنان بە داخستنی گشتی بەھۆی بڵاوبوونەوەی Covid-19، بەڵام ئەمساڵ خراپتر بووە، ئەویش بەهۆی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا کە ھۆکارە لە بەرزبوونەوەی نرخی وزە و خۆراک.
     رۆژی دووشە "ئەردۆغان " لەلێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا وتی: ئێمە بە قۆناغێکدا تێدەپەڕین کە قەیرانی ئابوری جیهانی یە ، ئەویش بەهۆی کاریگەری بەرزبوونەوەی نرخی وزە و کاڵاکان بەهۆی پەتای کۆرۆنا و شەڕی ئۆکرانیاوە، کە کاریگەرییەکی قوڵی لەسەر هەموو ئابووری داناوە.