قیسارە لەسەر حیسابی كەناری جامی سوپەر دەباتەوە

وەرزش
  • 2-10-2022, 21:41
  • +A -A

    بەغدا - INA
    تیپی یانەی شورتە لەسەر حیسابی یانەی كەرخ نازناوی جامی سوپەری عێراقی بەدەستهێنا،یارییەكە لە بەرژەوەندی یانەی شورتە بە گۆڵێكی بێ بەرانبەر بەكۆتا هات، لەو یارییەدا كە ئێوارەی ئەمڕۆ لەنێوانیان لە یاریگای ئەلمەدینە لەشاری بەغدا بەڕێوەچوو.
    جێگای ئاماژەكردنە تاكە گۆڵی یارییەكە لە خولەكی (44) ی یارییەكەدا لەلایەن عەبدولمەجید ئەبوبەكرەوە تۆماركرا، كە یارییەكە ركابەرییەكی گەورە و توندی لە نێوان هەردوو تیپ بەرێوەچوو.