بەرگری شارستانی تەرمی پاسەوانی باڵەخانەی تاقیگەی نیشتمانی لە بەغدا هەڵدەگرێتەوە

ناوخۆ
  • 2-10-2022, 18:16
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی تەرمی پاسەوانی بینای تاقیگەی نیشتمانی لە بەغدای راگەیاند.
    بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا كە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : تیمەكانیان تەرمی پاسەوانی باڵەخانەی تاقیگەی نیشتمانییان دەرهێناوە، كە دوێنێ شەممە، لە ناوچەی كرادە لە ناوەڕاستی بەغدا رووخاوە.
    دوێنێ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی رزگاركردنی 13 كەسی لە ناو بینا رووخاوەكەی شاری كەرادە راگەیاند.
    مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاڕاستەی كردنەوەی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە و ئەو مۆڵەتەی كە لە حكومەتەكانی پێشوودا بە باڵەخانەكە دراوە، ئاماژەی بەوەدا كە رووداوەكە رەوایی هەوڵەكانی دژە گەندەڵی پشتڕاست دەكاتەوە، هەروەها راگرتنی پێدانی مۆڵەتی هەڕەمەكی.