یانەی دهۆك تەواوكردنی دۆسیەی مۆڵەتدان و گەڕانەوەی قەرزەكان راگەیاند

وەرزش
  • 29-09-2022, 16:40
  • +A -A

    بەغدا - INA - حسێن عەممار
    ئەمڕۆ پێنجشەممە یانەی دهۆك تەواوكردنی دۆسیەی مۆڵەتپێدانی راگەیاند، هاوكات دانی سەرجەم قەرزەكانیشی پشتڕاستكردەوە.
    جاسم حاجی سكرتێری یانەی دهۆك بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، " یانەی دهۆك دۆسیەی مۆڵەتی تەواو كردووە و چاوەڕێی رەزامەندی لیژنەكە دەكات"، جەختیشی كردەوە كە "380 ملیۆن قەرزەكانی داوە". 
    روونیشیكردەوە، "یاریزانان بەشێك لە پارەكانیان بڕیوە بۆ ئەوەی یانەی دهۆك بگەڕێنەوە بۆ خولی نایابی عێراقی".
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "هەموو ئەو دۆسیانە پەیوەندییان بە یانەكەوە هەیە تەواو بوون".