وەزارەتی ڕۆشنبیری درێژكردنەوەی ماوەی پێشكەشكردنی خەڵاتی داهێنەری عێراقی راگەیاند

هونەر
  • 29-09-2022, 10:36
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی رۆشنبیری درێژكردنەوەی ماوەی پێشكەشكردنی خەڵاتی داهێنەری عێراقی راگەیاند.
    لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی رۆشنبیری كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژە بەوەكراوە، "لیژنەی باڵای خەڵاتی داهێنەری عێراقی لە وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارەكان بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی ماوەی وەرگرتنی كاندیدەكان بۆ خەڵاتەكە لە خولی حەوتەم لە هەموو بوارەكانیدا تا كۆتایی دەوامی فەرمی رۆژی پێنجشەممە، 10/13/2022"،
    هەروەها ئاماژە بەوەش كرد كە "ئەمە هەلە بۆ ڕەخساندنی دەرفەتێك بۆ زۆرترین ژمارەی ئەوانەی ئارەزووی بەشداریكردن دەكەن، جا لە ناوخۆ یان دەرەوەی وڵات."
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەمەش لەسەر بنەمای ئەو داواكاری و پەیوەندییە زۆرانە هات كە لەلایەن لیژنەكە لە نووسەرانی داهێنەر و نووسەر و هونەرمەندان، بەتایبەتی لە دانیشتوانی پارێزگاكان و دەرەوەی وڵاتەوە وەرگیراوە"، ئاماژەی بەوەشكردووە، "لیژنەكە بڕیاریدا ماوەی پێشكەشكردنەكە درێژبكاتەوە". بەشداریكردن لە كارە داهێنەرەكان كە بوارەكانی پێشبڕكێ بۆ خەڵاتەكان بۆ ئەمساڵ دەیانگرێتەوە."
    لیژنەكە ئاماژەی بەوەیش كردووە، "بەختێكی باش و سەركەوتن بۆ سەرجەم بەشداربووان، بەشێوەیەك پاڵپشتی هەوڵەكانی خوڵقەرانی عێراق بكات و رۆڵی پاڵپشتی وەزارەتی رۆشنبیری لە بوارە جیاجیاكانی داهێناندا بەرز بكاتەوە".