نرخی دۆلار ئەمڕۆ جێگیرە

ئابوری
  • 27-09-2022, 10:16
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    نرخی دۆلار ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەبۆڕسەکانی عێڕاقدا جێگیربوونێکی بەخۆوە بینی.
    نرخەکانی فڕۆشتنی دۆلار ئەمڕۆ 147٫750 دیناری بۆ هەر 100 دۆلارێک تۆمارکردو کڕینیش 147٫650 دیناری بۆ هەر 100 دۆلارێک تۆمارکرد.
    ئەمەو بانکی ناوەندی عێڕاقی پێشتر هەستا بەهەموارکردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێڕاقی و بەمشێوەیە کڕینی دۆلارلەوەزارەتی داراییەوە بووبە 1450 دینار و فڕۆشیش بووبە 1460 دینار بۆهەریەک دۆلارێک، نرخی فڕۆشتنیشی بۆ هاوڵاتیان دەبێتە 1470 دینار بۆ هەریەک دۆلارێک.