وەزارەتی ڕۆشنبیری عێراق رایگەیاند کە ھیچ ئاگادارکردنەوەیەک لەلایەن یونسکۆ لەسەر مەترسی بۆسەر بۆ ئەھوارەکان نەھاتوە

هونەر
  • 26-09-2022, 20:42
  • +A -A

      بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی رۆشنبیری پشتڕاستی کردەوە کە ئەھوارەکان هێشتا لە لیستی میراتی جیهانیدان، ئاماژەی بەوەدا کە هیچ مەترسییەک نییە بۆ لابردنی لە لیستەکە.
    لەوبارەیەوە "ئەحمەد عەلاوی" وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند"مەلەفی ئەھوارەکان، دوای ئەوەی وەک یەکێک لە شوێنەوارەکان لە لیستی میراتی جیهانی تۆمارکرا، لایەنێکی رۆشنبیری و ژینگەیی هەیە کە وەزارەتی ژینگەش بەرپرسیاریەتی ھەیە. 
    راشیگەیاند کە "لایەنی ژینگە پەیوەندی بە بەدواداچوونی هاتنی ئاوەوە هەیە بۆ ناوچەی ئەھوارەکان. 
     وتیشی "وەزارەتی رۆشنبیری خەمی لایەنی رۆشنبیری و پاراستنی ئەم لایەنە میراتییەی ھەیە ، بەڵام بابەتی ئاو بەستراوەتەوە بە وەزارەتی ژینگە و هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ كە پەیوەندی ئاویان لەگەڵ ئەم ناوچانەدا هەیە.
     "عەلاوی " جەختیشی لەوە کردەوە کە یونسکۆ تا ئەمڕۆ بە فەرمی ئێمەی لە هەڕەشە لابردنی ئەھوارەکان لە لیستی میراتی جیهانی ئاگادار نەکردۆتەوە.
    ھەروەک وتیشی " لابردنی هەر دامەزراوەیەک لە لیستی میراتی جیهانی پێویستی بە ڕاپۆرتی زانستی یونسکۆ و بەدواداچوونی ورد هەیە. 
     ئاشکراشیکرد "کۆمەڵێک ستاندارد و پێوەر هەیە کە پێویستی بە جێگیرکردن یان لابردنی لە لیستی میراتی جیهانی هەیە.
    ڕوونیشیکردەوە "ئەو ڕاپۆرتانەی کە ئەمڕۆ هەن ئاماژە بە لابردنی ئەھوارەکان لە لیستی میراتی جیهانی ناکەن لەگەڵ ئەوەشدا کەمی ئاو، کە بە گرفتێکی جیهانی دادەنرێت دوای ئەو زیانانەی کە وڵاتان بەریانکەوتوە بەھۆی وشکبوونی رووبارەکان . 
      "عەلاوی لەدرێژەی قسەکانیدا وتی "کە هێشتا ئەھوارەکان لە لیستەکەدان و هیچ مەترسییەک لە ئاستی فەرمیدا نییە، وتیشی ئێمە ئاواتەخوازین بەم زووانە ئاستی ئاو لە ئەھوارەکان زیاد بکەین.