كەتیبەی شێرەكان ئامادەكارییەكانی بۆ پاڵەوانێتی ئوردن چڕتر دەكەنەوە

وەرزش
  • 18-09-2022, 10:34
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    هەڵبژاردەی نیشتمانی یەكەكانی مەشقەكانی چڕكردەوە بە ئەنجامدانی دوو یەكەی مەشقی بەیانیان و ئێواران وەك ئامادەكارییەك بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ئوردن بۆ ماوەی 23-27ی ئەیلول.
    ڕاهێنەری هێزی جەستەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانی ئیسماعیل سەلیم لە بەیاننامەیەكدا بۆ نوسینگەی ڕاگەیاندنی یەكێتی تۆپی پێ كە بەدواداچوونی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كرد و ڕایگەیاند : كە ئامادەكارییەكان بە شێوەیەكی چڕ بەردەوامن لە ئامادەكاری بۆ پاڵەوانێتییەكە، ئاماژەی بەوەشكردووە :كە جیاوازییەك لە نێوان یانەكان لە كاتی ئامادەكاریدا هەیە، هەندێكیان مانگێك لەمەوبەر دەستیپێكردووە، ئەوی دیكەیان سێ هەفتە لەمەوبەر دەستیپێكردووە و هەندێك یاریزان لە ڕێگەی تایبەتەوە گەیشتوونەتە ئاستی كێبڕكێ ئامادەكاری.
    سەلیم ووتیشی: زۆربەی خولەكانی وڵاتانی دراوسێ زوو دەستیان پێكردووە، ئەمەش ئیمتیازێكی زیاتریان پێدەبەخشێت، بەپێچەوانەی خولەكەمانەوە كە هەمیشە درەنگ دەست پێدەكات، بەڵام ئێستا یاریزانەكان پاڵنەرێكی گەورەیان هەیە و ئیرادەیەكی بەهێزیان هەیە بۆ گەیشتن بەو ئاستەی كە پێویستە ئامادەییان هەبێت بە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی ستافی تەكنیكی.
    سەلیم لە درێژەی قسەكانیدا وتی : ستافی ڕاهێنانەكان لەم ماوەیە كورتەدا هەوڵدەدەن یاریزانەكان لە لایەنی جەستەیی و لەشجوانی و دەروونی بپارێزن، هەروەها لایەنی لێهاتوویی و تەكنیكی كاری بۆبكەن و ئاماژەی بەوەدا  : كە تیپەكە یارییەكی دۆستانە بەرامبەر شوڕتە ئەنجام دەدات و تیمەكە وەك ستافی تەكنیكی بە سەرۆكایەتی ڕاهێنەر ڕازی شنێشلە و پێكهاتەیەكی گونجاو و تەواو دادەمەزرێنێت  بۆ بەشداری لە پاڵەوانێتی ئوردن دەكات.