وائلی لەگەڵ وڵاتی کوەیت میکانیزمەکانی هاتنی سەردانیکارانی کەنداو بۆ عێڕاق تاووتوێ دەکات

ناوخۆ
  • 13-09-2022, 16:07
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی دەروازەسنووریەکان عمڕ الوائلی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ بەرپرسەکوێتیەکانی سنووری عەبدەلی باسیان لەمیکانیزمەکانی هاتنی سەردانیکارانی کەنداویان کرد بۆناو عێڕاق.
    بەپێی وێنەیەکی ڤیدیۆیی کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی تەماشای کرد سەرۆکی دەروازەسنووریەکان عمڕ وائلی وجێگرەکەی چاویان کەوت بە بەرپرسانی دەروازەی عەبدەلی کوەیتی بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی
    هاتنی سەردانیکاران بەبۆنەی چلەی ئیمامی حوسەینەوە وپێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆیان.
    وائلی وتی کە دەروازەی سەفوان تاکە دەروازەیەکە بۆ وڵاتانی کەنداو بۆ هاتن بۆناو عێڕاق وبەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی چلە.