ناوبژیوانی كورد یوسف سەعید یاری نێوان ئۆزبەكستان و میانمار بەرێوە دەبات

وەرزش
  • 11-09-2022, 21:11
  • +A -A

    بەغدا - INA
    یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا یوسف سەعیدی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی كوردی راسپارد كە سەركردایەتی یاری نێوان ئۆزبەكستان و میانمار بكات كە رۆژی دووشەممە كاتژمێر 6:15 لە شاری دەمامی سعودیە بەڕێوەدەچێت، ئەمەش لە چوارچێوەی پاڵاوتنەكانی جامی ئاسیای ژێر 20 ساڵ.
    لە راگەیەندراوێكی یەكێتی تۆپی پێی ناوەڕاستی عێراق، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وئاماژەی بەوە كردووە : ئەمڕۆ یەكشەممە ستافی ناوبژیوانی یارییەكە بریتین لە ئەحمەد سەباحی نێودەوڵەتی وەك ناوبژیوانی یاریدەدەری یەكەم، هەروەها ئەیمەن فەیسەڵی نێودەوڵەتی ئوردنی وەك ناوبژیوان" یاریدەدەری دووەم، هەروەها خالد شاخسی نێودەوڵەتی وەك ناوبژیوانی چوارەم