لیزا تراس سەرکردایەتی پارتی پارێزگاران و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیای بەدەستهێنا

جیهانی
  • 5-09-2022, 15:06
  • +A -A

    بەدواداچون /INA
    ئەمڕۆ دووشەممە ، پارتی پارێزگارانی بەریتانیا ڕایگەیاند کە لیزا تراس سەرکردایەتی پارتی پارێزگاران بردەوە و جێگەی بۆریس جۆنسۆن دەگرێتەوە.
     پارتەکە لە بەیاننامەیەکدا، کە ئاژانسى ھەواڵى عێراقى (INA) بەدواداچونی بۆ کردوە ، ئاماژەى بەوە کردووە"لیزا تراس سەرکردایەتی پارتی پارێزگارانى بردەوە بۆ ئەوەى ببێتە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و شوێنى بۆریس جۆنسن بگرێتەوە. 
     تراس جەختیکردەوە کە مامەڵە لەگەڵ قەیرانی وزە دەکات و بەرنامەیەک بۆ کەمکردنەوەی باج دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەروەها بەڵێنەکانی کە دابوی جێبەجێیان دەکات .