ئەعرەجی داوا لە نەتەوەیەكگرتوەكان دەكات پشتیوانی زیاتری عێراق بكات

  • 28-03-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆ، ئەمرۆ چوار شەممە، داوای لە یان كۆبیتش نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق كرد پشتیوانی زیاتری عێراق بكات. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند: ئەعرەجی لە نوسینگەی تایبەتی خۆی چاوی كەوت بە یان كۆبیتش نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق، لە دیدارێكدا تاوتوێی چەند پرسێكیان كرد كە جێی بایەخی هەردوو لان. لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ئەعرەجی داوای لە نەتەوەیەكگرتوەكان كردووە پشتیوانی زیاتر لە عێراق بكات لە بوارە جیاجیاكاندا، هەر لەو دیدارەدا ستایشی كاری رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانیشی لە عێراق كرد بە تایبەت لە بواری مرۆییدا.