ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی باران بارینی بەخوڕەوە لە نیجەر گیانیان لەدەستداوە بۆ ٧٥ کەس بەرزبووەوە

جیهانی
  • 30-08-2022, 19:59
  • +A -A

    بەدواداچون - INA
    بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە نیجەر کە لە مانگی حوزەیرانی رابردووەوە لە وڵاتەدا بەردەوامە، ٧٥ کەس گیانیان لەدەستدا.
     ھەروەک دەسەڵاتدارانی نیجەر پێشبینی دەکەن لەکۆتایی مانگی ئەیلول دیسان باران ببارێت، ھەروەھا ئاماژەیان بەوەشکردووە، "باران بارینەکە بووەتە هۆی مردنی 75 کەس، کە لەنێویاندا 54 ژن ھەن ھاوکات بەهۆی داڕمانی ماڵەکانیانەوە، 21 کەس گیانیان لەدەستداوە . 
      بەپێی ئامارە فریاگەزارییەکان ، زیاتر لە 108 هەزار کەس زیانیان بەرکەوتووە و 102 کەسیش زامدار بوونە.
     لەنێو ئەو ناوچانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، ناوچەی مورادی ناوەڕاست لە باشوور کە ٣٠ کەس تێیدا بونە قوربانی، هەروەها لە ناوچەی زیندیر کە لە ناوەڕاستی ڕۆژهەڵاتە ٢٣ کەس بونە قوربانی.
     حكومه‌ت ئەو وڵاتە دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ 628 ته‌ن دانه‌وێڵه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكی زیانلێكه‌وتوودا دابه‌ش كردووه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دەستەی كه‌شناسی ئەو وڵاتە ڕاگه‌یاند كه‌ پێشبینی ده‌كات له‌ كۆتایی مانگی ئه‌یلولی داهاتوودا بارانێكی به‌خوڕ ببارێتەوە .
     دانیشتوانی نیامی پایتەخت ترسیان لێ نیشتوە کە لە ڕووباری نیجەرەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لافاو ڕووبدات، ئەوەش بەهۆی بەرزی ئاستی ئاوەوە، کە زۆر بەخێرایی بەرز دەبێتەوە .
     شایانی باسە کە وەرزی باران بارین لەم ساڵانەی دواییدا لە نیجەر بە کەش وهەوای وشکەوە بووەتە کوشندە، بە تایبەت لە ناوچە بیابانەکانی باکوور، هەرچەندە ماوەکەی لە چوار مانگ تێناپەڕێت.