ئەمڕۆ.. هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتوانی عێراق ڕووبەڕووی هاوتا مۆریتانییەكەی دەبێتەوە

وەرزش
  • 30-08-2022, 10:51
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ كاتژمێر 7:00ی ئێوارەی  هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتوانی نیشتمانی عێراق  سێیەم یاری خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی مۆریتانیا لە شاری ئۆرانی جەزائیر ئەنجام دەدات لە قۆناخی سەرەتایی بۆ كۆمەڵەی سێیەمی پاڵەوانێتی عەرەبی خوار 17 ساڵ.
    هەڵبژاردەی عێراق ئامادەكارییەكانی بۆ ئەم یارییە تەواو كرد بە چارەسەركردنی ئەو هەڵانەی كرد  كە یاریزانەكانمان دووچارە بوونەوە  لە دوایین یارییاندا بەرامبەر دورگەی (قەمەر) .
    پێشبینی دەكرێت یاریی ئەمڕۆ زۆرترین یاریزانی یەدەگ بەخۆیەوە ببینێت بەمەبەستی پشوودانی یاریزانە سەرەكیەكان و هەڵگرانی كارتە زەردەكان لەترسی بەركەوتنی كارتی دووەم و بێبەشكردنیان لە یاریی چارەكی كۆتایی.
    تیپەكەمان دوای بەدەستهێنانی دوو سەركەوتنی گرنگ بەسەر مەغریب و دوورگەی قەمەر سەركەوتبوو بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی.