دوای ئەوەی لە ماوەی 6 مانگدا زۆرترین دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، نرخی نەوت كەمێك بەرزبووەتەوە

جیهانی
  • 17-08-2022, 17:08
  • +A -A

    بەدواداچوون - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی ئایندەی نەوتی خاو كەمێك بەرزبووەوە، دوای ئەوەی دوێنێ دابەزی بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی نزیكەی شەش مانگدا.
    نرخی نەوتی خاوی وێست تەكساس ئینتەرمیدییت كە پێوەرێكە بۆ هەر بەرمیلێك نەوتی ئەمەریكا بەرزبووەوە بۆ زیاتر لە 87 دۆلار، ئەمەش لە ژێر رۆشنایی بەرزبوونەوەی بەرفراوانتر بۆ بازاڕەكە دوای ئەوەی لە ماوەی مامەڵەكانی بازرگانیی رۆژی سێشەممەی رابردوودا بە رێژەی زیاتر لە 8% دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
    هەروەها بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی وێست تەكساس بەڕێژەی 1.1% بەرزبووەوە و گەیشتە 87.49 دۆلار بۆ ڕادەستكردنی مانگی ئەیلولی داهاتوو، دوای ئەوەی دوێنێ بەڕێژەی 2.3% دابەزی.
    نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە مانگی تشرینی یەكەمدا بەڕێژەی 1% بەرزبووەوە و گەیشتە 93 دۆلار و 27 سەنت.