دادگای تاوانەكانی ئەنبار: 15 ساڵ زیندانی بۆ تیرۆریستێك دەكرد

ناوخۆ
  • 16-08-2022, 11:23
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەركردنی سزای 15 ساڵ زیندانی بۆ تیرۆریستێك كە بەشداری لە هێرشەكان بۆ سەر هێزە ئەمنییەكان كردووە ڕاگەیاند.
    لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ئەنجوومەنەكە رایگەیاندووە : دادگای تاوانی ئەنبار سزای پانزە ساڵ زیندانی دەركردووە لە دژی تاوانبارێكی تیرۆریست بە تاوانی بەشداریكردنی لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەكانی هێزە ئەمنییەكان لە فەلوجە و ئاماژە بەوە دەكات كە تاوانبارە تیرۆریستەكە سەر بە چەتەكانی تیرۆریستی داعش بووە و دەگەڕێتەوە بۆ كاركردن لە فیرقەی یەرموك لە ناوچەی باشوور، وەك شەڕكەرێك لە مەفرەزەكانی سەد دژی هێزە ئەمنییەكان لە فەلوجە.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : بڕیاری دەركردنی ئەو تاوانبارە تیرۆریستییە بەپێی بڕگەكانی ماددەی 4/1 و لە چوارچێوەی مادەكانی 2/3 و 5ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە 13ی ساڵی 2005 دێت.