شەتڕەنجی خانزاد بۆندێكی لەگەڵ راهێنەرێكی نێودەوڵەتی ئێرانی واژووكرد

وەرزش
  • 15-08-2022, 11:06
  • +A -A

    هەولێر - INA   
    دوێنی ئێوارە بە ئامادەبوونی هەریەك لە سەروك و ئەندامانی یانەی شەترەنجی خانزاد  بیشوازیان لە راهینەری تازەی یانە كرد و بەمەبەستی تۆكمەكردن و زانستیانەتری یانەكە بۆندێكیان لەگەڵ ئەم راهێنەر واژوو كرد.
    بە مەبەستی  بەكارهینانی سیستەمی تازە و بەنێودەوڵەتیكردنی یانەكە لەبۆنە نێودەوڵەتییەكان،بۆندێكی لەگەڵ راهێنەری نێودەوڵەتی بەتوانای نێودەوڵەتی وڵاتی ئێران (میلاهی ئەمیر) واژوو كرد.
    دڵزار حەمە ساڵح قادر سەرۆكی یانەی خانزاد سەبارەت بەم بۆندەیە تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند و گوتی : هەموو هەوڵێكمان بۆ پێشخستنی شەترەنجە لە هەرێمی كوردستان بەگشتی و یانەی خانزاد بەتایبەتی،چونكە گرنگە لە ئێستادا وازبێنین لە بەشداریكردن،ئێستا قۆناغێكی ترە پێوویستە بیر لەدەستكەوت و ئەنجامەكان بكەینەوە،بۆیە وەك یانە بیرمان لەوە كردەوە بۆندێك لەگەڵ راهێنەرێكی نێودەوڵەتی واژوو بكەین كە سیڤییەكەی گرنگ و بەرهەمدار و خاوەن دەستكەوت بێت،تا ببێتە وەرچەرخانێك بۆ یانەكەمان لە بۆنەنێودەوڵەتییەكان.
    دلزار زیاتر باسی كرد و گوتی : ئەم راهێنەرە بۆپێنج جار لەسەریەك لەگەڵ تیمی هەڵبژاردەی ئێران بەشداری ئۆڵۆمپیادی جیهانی كردووە،پاڵەوانی ژێر 18 ساڵی ئاسیا بووە،لەئێستادا یەكێكە لە ڕاهێنەرە بەتواناكانی ووڵاتی ئێران ئێستا لەیانەی شەتڕەنجی خانزاد سەرپەرشتی ڕاهێنانی یاریزانانی یانە دەكات.
     شایەنی باسكردنە سەرۆكی یانەی شەترەنجی خانزاد  لە كۆتاییدا گوتی : ئەمڕۆ دووشەممە ڕێكەوتی 15/8/2022 دەست دەكرێت بە ڕاهێناێكی چڕ لەلایەن ڕاهێنەری ناوبراو و ئومێد دەكەین دەستنیشانكردنەكەمان ببێتە سوودی گشتی وتایبەتی بۆ یانەی خانزاد لەپێناو پێشخستنی یارییەكە.