دەستەی دەروازە سنووریەکان دەسکەوتێک تۆماردەکات لە پشکنینی کاڵاکان

ناوخۆ
  • 14-08-2022, 16:24
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی دەروازە سنووریەکان ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە دەسکەوتێکی بەدەستهێناوە لە پشکنینی کەلوپەلەکان.
    دەستەکە لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەستئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەسەرپەرشتی سەرۆکی دەستەکە لیوا عمر عدنان وائلی کادیرانی دەستەکە بەشی زانیاری تەکنەلۆژی توانیان پڕۆگرامی پشکنین ببەستنەوە بەسیرفەرەکانی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران.
    وتیشی کە دەستەکە لەبرەودایە بۆ پەڕەپێدانی خزمەتگوزاری ئەلکتڕۆنی بەهەماهەنگی لەگەڵ دەروازەسنووریەکان.
    وتیشی لێژنەی فەرمانی دیوانی ژمارە 22 ی ساڵی 2020 بەسەرۆکایەتی ئەمینداری گشتی
    بەردەوامە لەدابینکردنی پێداویستیەکان بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی بە سەرکەوتوویی، ئاماژەشی بەوەکرد کە ئەم پڕۆگرامەنوێیە
    ڕێگالە گەندەڵکاران دەگرێت لەبەرئەوەی بەرنامەیەکی ئەلکتڕۆنی تۆکمەیە و پێشوەخت پشکنینی بنکەی پشکنیانیان بۆ دەکرێت وڕێگا لەساختەکاری دەگیرێت.