ترانس ئۆیلی ڕووسیا ھەناردە کردنی نەوتی بۆ هەنگاریا و سلۆڤاکیا دەستپێکردەوە

جیهانی
  • 10-08-2022, 19:07
  • +A -A

    بەدواداچون - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە "ئیگۆر دیمین" ڕاوێژکاری سەرۆکی کۆمپانیای "ترانس ئۆیل"ی ڕووسی ڕایگەیاند کە کۆمپانیاکە دەست دەکاتەوە بە ھەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی لقی باشووری هێڵی بۆری درۆژبا بەئاراستەی هەنگاریا و سلۆڤاکیا.
    "دیمین "ئاشکراشیکرد "پەمپەکان کاردەکەن لە کاتژمێر 16:00 ھەڵکراون، و لە ماوەی چارەکێک گەیشتۆتە پەستانی کارکردنی پێویست.
    ترانس ئۆیل چەند رۆژێک لەمەوبەر ڕایگەیاندبوو کە ئۆکرترانسنافتا لە چوارەمی مانگی ئابدا لە ڕێگەی لقی باشووری هێڵی بۆری دروژبا بۆ هەنگاریا و کۆماری چیک و سلۆڤاکیا وەستاوە "ھەروەک راشیگەیاندبوو کە لایەنی ڕووسی بەهۆی سزاکانی ئەوروپاوە ناتوانێت پارەی گواستنەوەی نەوت بدات .