دادگای فیدڕاڵی: جگە لە دادوەر هیچ لایەك دەسەڵاتی فەرمانی زیندانیكردنی نییە

  • 27-03-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع دادگای فیدڕاڵی، ئەمرۆ سێ شەممە، تەئكیدیكردەوە دەسەڵاتی سەپاندنی سزا نەدراوە بە دەسەڵاتی جێبەجێكردن و دەڵێت فەرمانی زیندانیكردن تەنها لەدەسەڵاتی دادگای فیدڕاڵی دایە. ئیاس ساموك وتەبێژی دادگای فیدڕاڵی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند: دادگای باڵای فیدڕاڵی لە بریارێكیدا سەبارەت بە دەعوای ژمارە (12/2016) كە یاساكانی پێشتر و بریارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆرش (هەڵوەشاوە) كە چەند كارمەندێكی دەسەڵاتی جێبەجێكردنی سەرپشك كردبوو لە پیادەكردنی سزای زیندانیكردن، یان سەپاندنی زیندانیكردن لە بری غەرامە، یان دەستبەسەركردن. ساموك وتیشی دادگا تەئكیدەكاتەوە ئەو كەسانە سەر بە دادگا نیین و كارمەندی دەسەڵاتی دادگای فیدڕاڵی نین، بەڵكو فەرمانبەری مەدەنیین و سەر بە دەسەڵاتی جێبەجێكردنن، دەسەڵاتی دەستبەسەركردن و زیندانیش تەنها لە دەسەڵاتی دادگادایە و رێگە نادرێت بەهیچ لایەكی تر پیادەی ئەو دەسەڵاتە بكات، دوای پەسەندكردنی دەستوری عێراق لەساڵی 2005 دا.