شانەی ڕاگەیاندنی حکومی : کەناڵی بدعەی ئاوی بەرکارێکی تێکدەرانە دەکەوێت

ناوخۆ
  • 9-08-2022, 14:44
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    شانەی ڕاگەیاندنی حکومی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە کەناڵی بدعە بەر کارێکی تێکدەرانە کەوتووە.
    شانەکە لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە کەناڵی بدعەی ئاوی کەئاو بۆ بەسڕە دەگوازێتەوە لەلایەن کەسانێکی دەرەوەی یاسا تێکدراوە.
    هەروەها وتی کەلە کاتژمێر یەکی پاش نیوەی شەو ئەوتێکدەرانە شانی کەناڵەکەیان شکاندوە کە لە 9 کیلۆمەتریدایە، ئاماژەشی بەوەکرد کەئامانج لەم کارە نەگەیاندنی ئاوە بەخەڵکی بەسڕە،بەڵام هێزەئەمنیەکان توانیان ئەوکەسانە دەستگیربکەن.
    وتیشی ئەندامانی وەزارەتی سامانە ئاویەکان 
    کە بەبەردەوامی کاردەکەن توانیان کەناڵەکە چاک بکەنەوە وئاو بەخەڵکەکە بگەیەنن، ئاماژەشی بەوەکرد کە وەزیری سامانە ئاویەکان مهدی ڕشید حەمدانی فەرمانیدا بە
    پەیڕەوکردنی ڕێکارەیاساییەکان دژ بەو تێکدەرانە وداوای لەدادوەر کرد کە سزای توندیان ئاڕاستە بکات.