هاتۆچۆ هێزێکی یەدەگ بۆ کەربەلا دەنێرێت بۆڕێکخستنی هاتوچۆکردن

ناوخۆ
  • 8-08-2022, 20:24
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە هێزێکی یەدەگی بەشداریپێکرد لە پلانی ڕێکخستنی ڕێگاوبان لەشاری کەربەلا.
    بەڕێوەبەرایەتیەکە لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی کە هێزی یەدەگی سەربە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەو کەربەلا بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە پلانی ڕێکخستنی جوڵە وهاتوچۆ لەشارەکە.
    وتیشی کەپڕۆسەکە بەبەشداری وسەرپەرشتکردنی بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی گشتی لیوای مافناس تاڕق ڕوبەیعی بەڕێوەدەچێت.
    هەروەها وتی کە ئەم ڕێکارە بەمەبەستی خزمەتکردنی سەردانیکارانی شارەکە وئاسانکردنی جوڵەوهاتوچۆیە لەڕێگاوبانەکان.