تەندروستی رەوشی هەفتانەی پەتای كۆرۆنا لە عێراق رادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 8-08-2022, 17:47
  • +A -A

    بەغدا -    INA
    ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی تەندروستی 6 هەزار و 380 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای تۆماركرد، لە ماوەی هەفتانەی هەڵوێستی لەسەر پەتاكە.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند: 11 مردنیان تۆماركردووە، هاوكات ژمارەی ئەو كەسانەی لە نەخۆشییەكە چاكبوونەتەوە گەیشتە 18 هەزار و 731 حاڵەت.
    و ئاماژەی بەوەشكردووە : ژمارەی ئەو كەسانەی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان وەرگرتووە 31 هەزار و 578 كەس بووە.