كەشوهەوای عێراق.. دابەزینی پلەكانی گەرما لە سبەینێوە دەست پێدەكات

ناوخۆ
  • 8-08-2022, 11:16
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی كەشناسی هەرێم كەشوهەوای وڵات بۆ هەفتەی ئێستا راگەیاند، لە هەمان كاتدا پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما لە سبەینێوە دەستپێبكات.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ڕایگەیاندووە : كەش و هەوای سبەینێ سێشەممە، لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ڕوون دەبێتەوە، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكوور ڕوون دەبێتەوە لەگەڵ هەندێك هەور و پلەكانی گەرما كەمێك لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور دادەبەزێت و دەبێت نزیكبوونەوەیەك لە ڕۆژی پێشوو لە هەرێمی باشوور، ئاماژەی بەوەشكردووە : پارێزگارییەكانی بەغدا و دیالە و كەربەلا پلەی گەرمی 46 پلە تۆمار دەكەن، لە كاتێكدا لە هەولێر و سلێمانی 40 پلە تۆماردەكەن.
    ڕوونیشی كردەوە :كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە ڕوون دەبێتەوە و پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبنەوە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور، هاوكات كەشوهەوای هەرێمی باشوور ڕوون و گەرم دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كەمێك دادەبەزن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای سبەی پێنجشەممە لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات روون دەبێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور، لەكاتێكدا كەمێك لە رۆژانی پێشوو لە هەرێمی باشوور كەمدەبێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە:  لە هەینی داهاتوو كەشوەوای هەموو ناوچەكانی وڵات ڕوون دەبێتەوە، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەی ناوەڕاست و لە هەرێمی باكور كەمێك بەراورد بە ڕۆژی پێشوو بەرز دەبێتەوە، لە كاتێكدا كەمێك كەم دەبێتەوە لە هەرێمی باشوور.
    لە خوارەوە خشتەی پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ و سێشەممە و كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو دەخەینە ڕوو: