ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلا: 20 هەزار کەس بەشداری دەکەن لەپاراستنی ئەمنیەتی سەردان کەرەکانی عاشورا

ناوخۆ
  • 7-08-2022, 14:51
  • +A -A

    کەربەلا_INA..عباس ڕەحیمی
    فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنەکانی کەربەلا ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە پلانێکی ئەمنی تەواو بۆ ئەمنیەتی عاشورا بەبەشداری 20 هەزار کەس ئامادەکردووە.
    بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلا عەمید فاهم گریتی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە کەرتە بەشدارەکانی پلانەئەمنیەکە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەسپێشخەری کردووەوئامادەسازی کردووە.
    وتیشی ژمارەیەک لەمەفرەزەکانی هاتووچۆو
    دژە تەقێنەرەکان گەیشتونەتە پارێزگاکە بۆ بەشداریکردن لە پلانەکەدا.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە وەزیری ناوخۆ هێزەکانی پاراستنی ئەمنیەت وباری لەناکاو و بەرپەرچدانەوەی خێرای ئاراستەکردووە بە
    کۆنتڕۆڵکردنی ڕێگا سەرەکیەکانی شاری کەربەلا.
    هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە لەگەڵ پلانە ئەمنیەکە پلانێکی دیکەی خزمەتگوزاریش داڕێژراوەبەسەرپەرشتی جێگری پارێزگای کەربەلا وجێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلا وژمارەیەک ئەفسەر لەفەرماندەییەکە.هەروەها گریتی وتی وەزارەتەکانی گواستنەوە وبازرگانی وپەروەردە
    و گوزەرگە پیرۆزەکان ئۆتۆمبێلێکی زۆریان ئامادەکردووە بۆ گواستنەوەی سەردانیکاران لە
    سەرڕێگای بەغدا و ڕێگای هندیە و ڕێگای نەجەف .