دەسگرتن بەسەر 7 کۆنتێنەری سەرپێچ لە دەروازەی ئومقەسڕی باکوور

ناوخۆ
  • 7-08-2022, 13:32
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی دەروازەسنووریەکان ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە دەسگرتنی بەسەر حەوت کۆنتێنەردا ڕاگەیاند.
    وتەبێژی فەرمی دەستەکە عەلا قەیسی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی دەستەکە توانیویەتی
    ئەو حەوت کۆنتێنەرە دەستبەسەردا بگرێت
    کەپێچەوانەی ڕانماییەکان هێنرابوون
    وتیشی کە لەمیانەی پشکنیندا دەرکەوت کەدوو ئۆتۆمبێل جۆری بووکلین وکەلوپەلی تەندروستی ،ڕۆڵەی کاغەز وپەنجەرەی ئەلەمنیۆم بەبێ ڕانمایی هاوردەکراون ،جگەلەوەش هەموو کۆنتێنەرەکان ماوەی یاساییان تێپەڕیوە.
    وتیشی کە لێژنەیەک پێکهێنراوە وپەڕاوی لێکۆڵینەوە لە بابابەتەکە کراوەتەوە وحەواڵەی
    بنکەی پۆلیسی گومرک کراوە.