پلاندانان هەنگاوەكانی بۆ ئامادەكردنی پلانی پێنج ساڵەی گەشەپێدانی ئابوری عێراق ئاشكرادەكات

ناوخۆ
  • 4-08-2022, 20:43
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی پلاندانان ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەنگاوەكانی بۆ ئامادەكردنی پلانێكی پێنج ساڵەی گەشەپێدانی ئابووری عێراق ئاشكرا كرد، و رونیكردەوە: كە ڕەوتێك هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی سەرچاوە ئابوورییەكانی وڵات بە پێی سێ دیاریكەر.
    عەبد ئەلزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەت بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وەزارەت ئامادەكاری دەكات بۆ بەرنامە نوێیەكانی پەرەپێدانی پێنج ساڵی داهاتوو، و وتیشی: ئەم پلانە ڕەچاوی هەموو ئەو گرفت و گۆڕانكارییانە دەكات و ئەوەی پەیوەندی بە ئابووری و وزە و خۆراكەوە هەیە.
    ئاشكراشیكرد: ئەو ڕەوتەی ئێستا بۆ پەرەپێدانی سەرچاوەكانی ئابووری و كاراكردنی كەرتی كشتوكاڵە بە پێی شێوازی مۆدێرنی كشتوكاڵ و ئاو بە تایبەتی بۆ كشتوكاڵ بەكاردێت، بۆ مسۆگەركردنی بەردەوامی سەرچاوەكانی ئاو بۆ دڵنیابوون لە پێویستی وڵات بۆ بەكارهێنانی مرۆیی و كشتوكاڵی.
    وتیشی: ئێمە بەرەو ئاسایشی خۆراك و خۆژێنی لە كشتوكاڵی عێراق دەڕۆین.
    رونیشیكردەوە: شكستهێنان لەگەشەكردن ڕێگە خۆش دەكات بۆ دابەزینی واقیعە ئابوورییەكان كە ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر بژێوی تاكەكان هەیە.
    راشیگەیاند: ئابوری عێراق بەشێكە لەسیستمی ئابووری جیهانی و دەكەوێتە ژێر كاریگەری ئەو مەرجانەی كە نرخی خۆراكی بەرز لەبازاڕی جیهانی و هەروەها نرخی وزە و هەروەها كەمیی ئاو كە قەیرانێكی جیهانییە، وتیشی: زۆرێك لە وڵاتانی جیهان بەرزبوونەوەی هەڵئاوسانی ساڵانەیان بینیوە، وەك ئەمەریكا، ئەوروپا، توركیا، ئێران، وڵاتانی كەنداو و هەندێك وڵاتی ئەفریقی.