وەزارەتی تەندروستی 956 تووشبوی نوێی کۆڕۆنا تۆماردەکات

ناوخۆ
  • 4-08-2022, 16:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە 956 تووشبووی نوێی تۆمارکرد .
    وەزارەت لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە ئەمڕۆ یەک حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەکۆڕۆنا تۆمارکردووە و ئەوانەی چاکیش بوونەتەوە ژمارەیان گەیشتە 2279 حاڵەت.
    وتیشی کە ژمارەی ئەوانەی کە ڤاکسینیان
    وەرگرتووە لەماوەی 24 کاتژمێردا گەیشتە
    7443 کەس.