دادگای كەرخ سزای 3 ساڵ زیندانی بۆ تاوانبارێك ده‌ركرد كە وەسڵی قەبزی ساختە كردبوو

ناوخۆ
  • 4-08-2022, 12:54
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای تاوانەكانی كەرخ سێ سزای زیندانی سادەی بۆ ماوەی ساڵێك دەركرد بۆ هەر تاوانێك دژی تاوانبارێك بە تۆمەتی ساختەكردنی سێ فەرماوەسڵی قەبز.
    لە بەیاننامەیەكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  گەیشتووە و ئاماژە بەوە كراوە: كە ئەو تاوانبارە سێ وەسڵی قەبزی ساختە كردووە كە دەگەڕێتەوە بۆ دادگای لێكۆڵینەوەی رومادی لە ساڵی 2021  و ئاماژەی بەوەشكردووە : دادگاكە سێ سزای لە دژی دەركردووە كە بڕەكەیە سێ ساڵ بۆ ئەم تاوانانە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: سزاكانی سەر ئەو تاوانبارە لەسەر بنەمای بڕگەكانی مادەی 289ی یاسای سزادانی هەمواركراوی ژمارە 111ی ساڵی 1969 یە.