تەندروستی پەرلەمان پێشنیاری بۆ یاسای بیمەی تەندروستی و نەخۆشخانە ئەهلییەكان دەكات

ناوخۆ
  • 4-08-2022, 10:44
  • +A -A

    بەغدا - INA- نەسار ئەلحاج
    ئەمڕۆ پێنجشەممە لیژنەی تەندروستی پەرلەمان پێشنیاری یاسادانانی یاسای بیمەی تەندروستی كرد، لە هەمان كاتدا پێشنیارێكی سەبارەت بە نەخۆشخانە ئەهلیەكان پێشكەش كرد.
    جێگری سەرۆكی لیژنەكە ماجد شەنگالی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی راگەیاند : ئێستا نەخۆشی تای خوێنبەربوون لەژێر كۆنتڕۆڵدایە، دوای ئەو رێكارانەی لەلایەن تیمەكانی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی كشتوكاڵ و بەتایبەتی ڤێتێرنەری گیراونەتەبەر و ئاماژەی بەوەشكردووە بەڕێوەبەرایەتییەكە زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بەخێوكەرانی مەڕ و ئاژەڵن و نەخۆشییەكە بە شێوەیەكی بەرفراوان لەنێو هاوڵاتیاندا بڵاونەبووەتەوە.
    سەبارەت بە كۆلێرا، جەختی لەوە كردەوە كە : نەخۆشییەكە لە ژێر كۆنتڕۆڵدایە، دوای بەردەستبوونی چارەسەر و خۆپاراستن و بڵاوكردنەوەی هۆشیاری تەندروستی، كە مامەڵەكردنە لەگەڵ سەوزە و ئاوی خواردنەوە تەنها دوای ئەوەی بە باشی پاك دەكرێنەوە و تەعقیم دەكرێن و ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەو سەرچاوەی تووشبوون بە كۆلێرا دەستنیشان كراوە و لە هەندێك بیر و ئاوی كۆنە كە بەكاردێت بۆ ئاودێری بەرهەم و ناوچەكانی هەیە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەوەی وەزارەتی تەندروستی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ كردوویەتی هەوڵێكی گەورەیە بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆلێرا.
    سەبارەت بە پرۆژە تەندروستییەكان، شەنگالی ڕایگەیاند : زۆر پڕۆژەی دواكەوتوو هەن كە بریتین لە بنكە تەندروستییەكان كە بڕیار بوو لەڕێگەی بودجەی فیدراڵی یان گەشەپێدانی هەرێمەكان و ناساندنیان بە كارەوە دەست بە كاركردن بكەنەوە، كە دەتوانێت بەشدارییەكی بەرچاو لە پێشكەشكردنی چارەسەر و خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان بكات بۆ هاوڵاتییەكە.
    جەختیشی لەوە كردەوە كە واقیعی تەندروستی لە عێراق پێویستی بە یاسایەكی تەواو هەیە، وەك یاسادانان لە یاسای بیمەی تەندروستی، بەو پێیەی وڵاتانێك هەن كە لەم بوارەدا پێشكەوتنیان بەخۆوە بینیوە، وەك توركیا، میسر، ئوردن و وڵاتانی كەنداو و جەختیشیكردەوە :  پێویستی هەبێت یاسایەكی واقیعی بۆ پێشخستنی سیستەمی تەندروستی لە عێراق گرنگترینیان بابەتی كەرتی تایبەت جیاوازە لە گشتی، چونكە تێبینی ئەوە دەكەین كە نەخۆشخانەی تایبەت هەن كە بوونەتە مشەخۆر و بژێوی لەسەر ئەو كەرتی حكومەت.