لە بەندەری ئومقەسر دەست بەسەر 34 مامەڵەی گومرگی ساختەدا گیرا

ناوخۆ
  • 3-08-2022, 22:24
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە دەستەی دەروازە سنورییەكان، رایگەیاند: 34 مامەڵەی گومرگی ساختەكراو لەبەندەری ئومقەسری ناوەڕاست دەستی بەسەردا گیراوە.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بە سەرپەرشتی و بەدواداچوونی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكان لیوا عومەر عەدنان وائیلی بۆ تەواوكردنی پرۆسەیەكی نەوعی دوێنێ‌ دەستگیرابەسەر (10) مامەڵەی گومرگی ساختە لە كۆگاكانی بەندەری ئوم قەسری ناوەراست، دواتریش توانرا دەست بەسەر 34 بەڵگەنامەی ساختەدا بگیرێت. 
    ئاشكراشیكرد: تۆمەتبارانی بەشداربووی ئەو ساختەكارییانە دەستگیركران و ڕێوشوێنی یاسایی پێویست گیراوەتەبەر و رەوانەی دەزگا تایبەتمەندەكان كراون بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست.