عەبادی پیشوازی لە وتارەكەی سەید سەدر دەكات

سیاسی
  • 3-08-2022, 21:14
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    سەرۆكی ئیئتیلافی نەسر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازی لە وتارەكەی موقتەدا سەدر رابەری ڕەوتی سەدر كرد.
    عەبادی لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچونی بۆ كردووە، دەڵێت: پێشوازی لە وتارەكەی سەید موقتەدا سەدر دەكەم كە لە زۆر ڕووەوە لەگەڵا دەستپێشخەریی ئێمە بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان یەكدەگرێتەوە.
    ئاشكراشیكرد: سڵاو لەهەنگاوەكانی و هەموو برایان دەكەم بۆ هێنانەدی چاكسازیو داواش لە هەموان دەكەم دەست بخەنە ناو دەست بۆ خزمەتكردنی خەڵك و چاكسازی لە سیستم و بەهێزكردنی دەوڵەتی دەستووری و بە پرۆسەیەكی دیموكراسیی دەنگ و ئاشتییانە.