حەلبوسی: بەردەوامن لە كاركردن لەسەر دادپەروەری بۆ رۆڵەكانی پێكهاتەی ئێزدی

ناوخۆ
  • 3-08-2022, 21:14
  • +A -A

    بەغداد - INA
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدی لەسەر بەردەوامی كارەكانی ئەنجومەنی یاسادانانی كردەوە بۆ جێبەجێكردنی دادپەروەری ڕۆڵەكانی پێكهاتەی ئێزدی.
    حەلبوسی لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچونی بۆ كردووە، رایگەیاند: بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە ئەو تاوانانەی تیرۆریزم بەرامبەر بە گەلانی عێراق ئەنجامیان داوە، منداڵانی پێكهاتەی ڕەسەنی ئێزدیمان بەبیر دێنینەوە.
    ئاشكراشیكرد: هاوخەمین لەگەڵ قوربانیان و كەسوكاریان، پێشتریش كارمان كردووە بۆ دەركردنی یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی، ئێمە بەردەوامین لە كاركردن لەگەڵ لایەنە تایبەتەكان بۆ دووبارە كردنەوە و بەدەستهێنانی تەواوی مافەكانیان و هەروەها مافی هاونیشتمانیان لە پێكهاتەكانی تر كە تیرۆریزم تاوانی بەرامبەر ئەنجام داون.