سەرۆک كۆمار بۆ پلاسخارت پێویستی پارێزگاریکردن لەلە ئارامی وڵات و دەستپێکردنی دیالۆگ و گفتوگۆی جددی

سیاسی
  • 3-08-2022, 14:52
  • +A -A

    بەغدا-INA
    د. بەرهەم ساڵح سەرۆک كۆمار پێشوازیکرد له‌ جینین هێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق و دوپاتیکردەوە لە پێویستی پارێزگاریکردن لە ئارامی وڵات و دەستپێکردنی دیالۆگ و گفتوگۆی جددی و مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخی سیاسی بۆ گەیشتن بە نەخشە رێگایەکی رون لەسەر بنەمانی سەرخستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و دڵنیاکردنەوەی هاوڵاتیان و بەهێزکردنی پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی. سەرۆکایەتی كۆمار لە‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا هاتووە ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق.
    سەرۆک كۆمار دوپاتیکردەوە لە پێویستی پارێزگاریکردن لە ئارامی وڵات و دەستپێکردنی دیالۆگ و گفتوگۆی جددی و مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخی سیاسی بۆ گەیشتن بە نەخشە رێگایەکی رون لەسەر بنەمانی سەرخستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و دڵنیاکردنەوەی هاوڵاتیان و بەهێزکردنی پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی.
    هەروەها تێیدا ئاماژە بەوە كراوە كە لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان و پێویستی هێوركردنەوەی دۆخەکە و چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەی ئێستا روبەڕوی وڵات بوەتەوە بە ئاڕاستەی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری، هەروەها جەختکرایەوە لەگرنگی پتەوکردنی سازان و دیالۆگ و لێکتیگەیشتن لە نێوان هەموان لە پێناو دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو رووەو هێنانەئاراوەی داواکارییە رەواکانی خەڵک.
     پلاسخارت پشتیوانی نەتەوە یەکگرتوەکانی بۆ پتەوکردنی دیالۆگ لە نێوان لایەنە سیاسییەکان و کەمکردنەوەی ناكۆكییەکانی بەرەو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و هێنانەدی داواکاری عێراقییەکان دوپاتکردەوە.