سەرۆكی فەرەنسا پشتگیری خۆی بۆ دەستپێشخەرییەكەی كازمی ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 2-08-2022, 13:26
  • +A -A

    بەدواداچوون -INA
    سەرۆكی فەرەنسا لەتویتێكدا پشتگیری خۆی بۆ دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق مستەفا كازمی رادەگەیەنێت.
    ئەمڕۆ سێ شەممە رێكەوتی 2-8-2022 لە تویتێكدا ئیمانۆێل ماكیرۆن سەرۆك كۆماری فەرەنسا كە كۆپییەكەی  ئاژانسی هەواڵی عێراق  بڵاویكردۆتەوە و دەڵێ : زۆرنیگرانم سەبارەت بە بارودۆخی عێراق،پێوویستە ئاشتی وئارامی باڵ بەسەر دۆخەكە بكێشێ و دان بەخۆماندابگرین،هەروەها ماكیرۆن وتی : بەشداری دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی دەكەم كە بانگەوازەكەی بۆ گفتوگۆ و راوێژكاری ، كە ئەم بانگەوازە وڵامدانەوەی خواستەكانی عێراقییەكانە.