عەنوز : هەڵبژاردنی پێشوەختە تاکە رێگەیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان

سیاسی
  • 1-08-2022, 22:32
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    "مەحەمەد عەنوز " سەرۆكی لیژنەی یاسایی پەرلەمان ئەمڕۆ دووشەممە دووپاتی كردەوە كە پەسەندكردنی بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختە تاكە رێگەیە بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان.
     "عەنوز " له‌ لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) رایگه‌یاند، "به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌ل له‌ راده‌ربڕینی ئاشتیانه‌ و په‌سه‌ندكردنی بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختەیە ‌، به‌و پێیه‌ی ئەمە سه‌لامه‌ترین رێگایه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا. 
     "عەنوز " ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به‌مه‌ مافه‌كانی هه‌موو لایه‌نه‌كان مسۆگه‌ر ده‌بێت و دیموكراسی وه‌ك ئامرازێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان پارێزراو ده‌بێت.