وەزیری کار وکاروباری کۆمەڵایەتی کۆمەکی کۆمەڵایەتی بۆ مانگی ئاب ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 1-08-2022, 16:44
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری کار سالار عبدالستار ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە کۆمەکی کۆمەڵایەتی بۆ مانگی ئاب ڕاگەیاند.
    وەزیر لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی 
    هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە مووچەی کۆمەکی کۆمەڵایەتی دەدرێت بە ملیۆنێک و 400 هەزار خێزان لە بەغداولە پارێزگاکانی دی بەگوژمەی 297 ملیاردینار.
    وەزیر بانگهێشتی ئەو خێزانانەی کرد کە بچنەشوێنەکانی وەرگرتنی مووچەکە تاکوپارەکانیان وەربگرن.
    ژمارەی ئەواخێزانانەی کە پیاوەکان سەرپەرشتیان دەکەن دەگاتە 968337 هەزار خێزان بەگوژمەی 233 ملیار دینار، ئەوانەشی کە ئافرەتان بەڕێوەیان دەبەن دەگاتە 435905 هەزارخێزان بەگوژمەی 64 ملیار دینار.