بەرگری شارستانی لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرێكدایە لەناو بینایەكی بازرگانی لە بەغداد كەوتوەتەوە

ناوخۆ
  • 1-08-2022, 16:02
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: ئاگرێك لەناو بینایەكی بازرگانی لە ناوەڕاستی بەغدا كەوتەوە.
    بەڕێوبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: تیمەكانی بەرگری شارستانی لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرێكدان كە لە ناو بینایەكی بازرگانیدا لە گەڕەكی ئەلڕەشید لە ناوەڕاستی بەغدا كەوتوەتەوە.
    ئاشكراشیكرد: ئاگرەكە زیانی مادی لێكەوتوەتەوە.