سید سەدڕ بۆ عێڕاقیەکان : ڕاپەڕن بۆ چاکسازی لە نیشتیمانەکان

سیاسی
  • 31-07-2022, 19:25
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    بەناوی خودا 
    ئەم شۆڕشە خۆڕسکە ئاشتیە کە بووەهۆی ئازادکردنی ناوچەی سەوز وەک قۆناغی یەکەم 
    دەرفەتێکی زێڕینە بۆهەموو ئەوانەی کە بەئاگری ستەم وتیرۆر وگەندەڵی وپاشکۆیەتی
    داغ کران.
    هیوام ئەوەیە کە لەدەسچونی دەرفەتی زیڕینی ساڵی 2016 دووبارەنەبێتەوە.
    ئەمە دەرفەتێکی دیکەیە بۆ ڕەواندنەوەی تاریکی و گەندەڵی و ستەم و تاکڕەوی دەسەڵات پاشکۆیەتی دەرەکی پشکێنه و تایەفەگەری کە باری گرانی خستۆتە سەر
    عێڕاق لە داگیرکردنیەوە تاکو ئێستا.
    بەڵێ ئەمە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ گۆڕانکاری 
    ڕیشەیی سیستەمی سیاسی و دەستوور وهەڵبژاردن کە گەر ساختەکاری تیادا کرابێت
    بۆ بەرژەوەندی دەزگا قوڵەکانی دەوڵەت بە پاکترین هەڵبژاردن هەژماردەکرێت.
    گەر پاکیش بووبێت و گەندەڵەکانی ڕاماڵ کردبێت ئەوا بووەتە ساختە و دەستی گەندەڵکاران دایدەپاچێت لەلایەک و سکاڵا تەڵەکانیش هەڵیدەلوشن.
    ئەی گەلی عێڕاق شکۆمەند و ئازاد کە ئارەزوومەندی چاکسازی ودیموکراسی و هاونیشیمانیبوون و سەروەری وشکۆیی و بەندکردنی چەکن بەدەست دەوڵەتێکی بەهێزەو باوکایەتین کە یاسای تیادا بسەپێنێت
    لەسەرخۆی پێش هەژاران ونەداران و میلیشیاکان و دەسەڵاتدارانیش هەڵاوێر نەکات.
    خۆشەویستان ئێوەهەمووتان بەرپرسن وهەمووتان لەسەر سەنگی مەحەکن.. یان عێڕاقێکی شکۆ وبەرز وەیان عێڕاقێکی پاشکۆ
    کە گەندەڵ و ڕەدووکەوتوان و تەماحکارانی دونیا هەڵیسوڕێنن و دەستەکانی ڕۆژاواو ڕۆژهەڵات بیجوڵێنن.
    لەم حاڵەتەدا تەنها دەروو پاڕانەوەو گریەوزاریە
    لەسەر کۆتاییهاتنی عێڕاق کە نزیک بووەتەوە.
    ئەی ئازادخوازان ئەمە هاواری ئیمامی حوسەینە کەدەڵێت زەلیلی دوورە لەئێمەوە...هاوارەکەی دی کە دەڵێت ئەوەی گوێی لێمان بووە بەڵام پشتمانی نەگرتووە.
    دەڵێم هەرکەسێک هۆشداری چاکسازی گوێ لێبووە و سەرمانی نەکەواندووە ئەوا دەبێتە دیلی توندوتیژی ومیلشیاو ڕفاندن و تۆقاندن و
    پەراوێزخستن و زەلیلی وسڕینەوەی کەڕامەت.
    ئەی گەلی خۆشەویست : ڕاپەڕن بۆ چاکسازی
    لەنیشتیمانەکەتان وەکو ئیمامی حوسەین
    کەبۆ داوای چاکسازی دەرچوو لەئوممەتەکەی وئوممەتی باپیرەکەی پێغەمبەری خودا د،خ.
    عێڕاقەکەتان عێڕاقی پیرۆزیەکان وعێڕاقی شارستانیەت و تێکۆشان و بەهاری چاکسازیە، دەرفەتەکە لەکیس مەدەن ، ئەوکات پەشیمانی 
    دادتان نادات.
    لەبەرئەوە هەمووان بانگەشەدەکەم بۆ سەرخستنی شۆڕشگێڕانی چاکسازی لەوانەش 
    عەشایەرە دلێرەوپاڵەوانەکان وئەندامانی حەشدی شەعبی تێکۆشەر کە ملکەچکردن ڕەت دەکەنەوە، بانگەشەی هەموو توێژەکانی 
    گەل دەکەم بۆ سەرخستنی چاکسازی پیاوان وئافرەتان و پیرولاوومنداڵ نەک لەژێر ئاڵای من بەڵکو لەژێر ئاڵای عێڕاق وبڕیاری گەل، هەرچەندە هەندێک پێیان وایە کە ئەم شۆڕشەی ئێستا سەدڕیە.
    گەر ئەم دەرفەتە لەکیس بدەن ئەوا لۆمەی من نەکەن چونکە من بانگهێشتتان دەکەم بۆ چاکسازی ئێوەو چاککبوونتان و رزگارکردنی نیشتیمانەکەتان و بژێویتان وشکۆتان و خێرەکانتان. ئەوکاتەش دەربازبوون نامێنێت.
    هاوڵاتی: موقتەدا سەدڕ