تەندروستی کەربەلا پلانی عاشورا ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 31-07-2022, 17:15
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    فەرمانگەی تەندروستی کەربەلا ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە وردەکاری پلانی خۆی بۆ ڕێوڕەسمەکانی عاشورا ڕادەگەیەنێت.
    بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەکە سەباح موسەوی لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی هەموو ئامادەکاریەکانمان تەواوکردووە بۆ جێبەجێکردنی پلانی تایبەت بەیادی 10 ی مانگی موحەڕڕەم ڕوونیشی کردەوە کە فەرمانبەرەکانی ئامادەکردووە بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکە.
    موسەوی وتی کە وەزارەتی تەندروستی وحکومەتی خۆجێیی ئامادەن بۆ ئەوەی پلانەکە سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، ئاماژەشی بەوەکرد کە تیمی چارەسەرکردنی
    ژەهر لەوەزارەتی تەندروستیەوە بانگکراوە وهەردوو فەرمانگەی تەندروستی نەجەف و بابل لەپڕۆسەکەدا بەشداردەبن.
    هەروەها وتی کە پلانی لەناکاو سێ ساڵە زیاتر
    جەخت دەکاتەوە سەرڕێکارەکانی خۆپارێزی لە پەتاکان.
    ڕوونیشی کردەوە کە دەزگا تەندروستیەکان وتاقیگەکان ڕێکارەکانی ڕووپێوکردن و شیکاریەکان دەگرنە ئەستۆ، وتیشی کە لەمیانەی پلانەکەدا 65 ئۆتۆمبێل کاردەکەن 
    و8 نەخۆشخانەش لەژێر دەستی فەرمانگەی تەندروستیدا دەبن و 50 تیمی تەندروستیش چاودێری ئاوی خواردن وخواردنەوەکان دەکەن.
    جگەلەمانەش هۆڵی تایبەت ئامادەدەکرێن لەسەنتەرەکانی تەندروستی لە عەباسیەی ڕۆژهەڵات وڕۆژاوا و دەروازەی بەغداد، کە سەرجەم پێداویستیەکانیشی بۆ دابیندەکرێت.