یەکێتی ئەوروپا داوا لە لایەنە عێراقییەکان دەکات بەدیالۆگ چارەسەری ناکۆکیەکانیان بکەن

سیاسی
  • 31-07-2022, 11:49
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ یەکشەممە ، یەکێتی ئەوروپا داوای لە لایەنە عێراقییەکان کرد ، پەنا بۆ دیالۆگی سیاسی ببەن.
     یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، رایگەیاندووە"نیگەرانین لە خۆپیشاندانە بەردەوامەکان و ئەگەری پەرەسەندنی لە بەغدا. 
     داواشی لە "هەموو لایەنەكان كرد خۆگرتن بەكاربهێنن بۆ رێگرتن لە توندوتیژی زیاتر. جەختیشی لەسەر پێویستی چارەسەركردنی كێشەكان لە رێگەی گفتوگۆی سیاسی بنیاتنەر لە چوارچێوەی دەستووردا لە نێوان هێزە سیاسیەكان کردەوە.
     لەدرێژەی بەیاننامەکەی یەکێتی ئەوروپادا ھاتوە کە مافی ناڕەزایەتی ئاشتیانە بۆ دیموکراسی پێویستە و ھەروەک ئاماژەیە بە گرنگی رێزگرتن لە یاساکان و دامەزراوەکانی دەوڵەت.